بەیاننامەی پاراستنی زانیاریی لێکۆڵینەوەی زانستی 2024, ئەو منداڵەی ساڵی 2017 لە دایک بووە، سەرپەرەستەکانی

3.11.2023

زانیاری بۆ کەسی بەشدار لە لێکۆڵینەوە دا

یاسای گشتی پاراستنی زانیاریی یەکیەتی ئەورووپا،
مادەکانی 12 تا 14

نووسینگەی تەندروستی و خۆش بژێوی )THL )لێکۆڵینەوەی 100Suomi / FinLapset ئەنجام دەدات و ئەو
لێکۆڵینەوە زانیاری لەسەر باری تەندروستی، باش بژێوی، بەشداری کردن لە کۆمەڵگە، بەکارهێنان و ئەزموونەکانی
خزمەتگوزارییەکان و ئەو بابەتانەی کاریگەری دەخەنە سەریان لە و خێزانانەی کە منداڵی لەدایک بووی ساڵی 2017
بەدەست هێناوە. لەو بەیاننامە دا شی دەکرێتەوە کە چۆن مامەڵە بە زانیارییە کەسییەکان لە لێکۆڵینەوی / FinLapset
100Suomi دا دەکرێ. لە بنەڕەت دا بەشداری کردن لە لێکۆڵینەوەکە دا خۆبەخشانەیە. بەشداری نە کردن لە
لێکۆڵینەوەکە دا یان دەست لە بەشداری هەڵگرتن هیچ کاریگەرێیەکی خراپی بۆ تۆ نابێت. لە بەشی 17ی ئەو بەیاننامەیە
دا وردتر باس دەکرێت چ مافێکت هەیە و چۆن دەتوانی کاریگەری بکەیتە شێوازی مامەڵە کردن بە زانیارییە
کەسییەکانت یان زانیاریە شەخسیەکانت.

.1 بەرپرسی تۆمارکردنی زانیارییەکانی توێژینەوە

نووسینەگەی تەندروستی و خۆشبژێوی، THL
PL 30
00271 Helsinki
تەلەفۆن 6000 524 029
ئەو کەسەی کە دەکرێ سەبارەت بە بابەتەکانی لێکۆڵینەوە پەیوەندیی پێوە بگیرێت: Vuorenmaa Maaret، لێکۆڵەری
تایبەت
THL, PL 30, 00271 HKI :ناونیشان
ژمارە تەلەفۆن: 6000 524 029 )گواستنەوە(
)[email protected] ( fi.thl)ئات ) نازناو.ناو :ئیمێل

.2 باسی پڕۆژە ی لێکۆلینەوەکە و مەبەستی مامەڵە کردن بە زانیاری کەسەکان

باس لە لێکۆڵینەوەیەکە کە بە هاوکاری گرووپەکانی لێکۆڵینەوەی Finlapset و 100Suomi لە THL ئەنجام دەدرێت.

ئامانجی لێکۆڵینەوەی 100Suomi / FinLapset ئەوەیە کە زانیاریی گشتگیر و بەڕۆژ لەسەر باری تەندروستی،
باشبژێوی و بەشداریکۆمەاڵیەتی خێزانی ئەومنداڵەنەی ساڵی 2017 لە دایک بوون و ئەو گۆڕانکارییانەی لەو بابەتانەدا
پێک دێن، بەدەست بێنێت. لە لێکۆڵینەوەکە دا هەروەها بەدواداچوون بۆ خێزانی مالدار کە پشووی خێزانی و ئەو
خزمەتگوزارییە مەدەنی، سۆسیالی و تەندروستییەی بەکاریان هێناوە و هەروەها ئەو گۆڕانکارییانەی لەو
خزمەتگوزارییانە دا پێکهاتوون، دەکرێ. ئەوانە بەشێکن لە ئەرکە یاساییەکانی THL. زانیارییەکانی لێکۆڵینەوە هەروەها
لە لێکۆڵینەوەی زانستیش دا بەکار دەهێنرێت.

ئەو لێکۆڵینەوە هەروەها پێش لێکۆڵینەوەیە بۆ پڕۆژەی100Suomi و بەو شێوەیە یارمەتیی ئامادەکاری بۆ پڕۆژەی
100Suomi ئەنجام دەدرێت. خەزێنەی کەلتوری فینالند سەرمایە بۆ پڕۆژەکە تەرخان دەکات و ئامانجی پرۆژەکە
بەرهەم هێنانی زانیارییە بۆ پاراستنی باشبژێوی لە دەیان ساڵی داهاتوو دا. لە پڕۆژەی 100Suomi دا ئەسڵی
کۆکردنەوەی زانیارییەکان لەو خێزانانە دا دەکرێت کە ساڵی 2026 منداڵیان دەبێت.

هەموو ئەو مندااڵنەی لە فینالند دەژین و ساڵی 2017 لە دایک بوون و سەرپەرەستی فەرمی ئە وان، کەسانی ئامانجی
لێکۆڵینەوەکەن. هەر یەک لە دوانی مندااڵنی لە دایک بووی ساڵی 2017 )نیزیکەی 500 26 کەس( لەگەڵ سەرپەرەستە
فەرمییەکانیان )نیزیکەی 000 53 کەس( بانگێشتی لێکۆڵینەوەکە دەکرێن.
زانیارییەکانی لێکۆڵینەوە بە دوو بەشە:

  1. ئەو زانیارییانەی ئاستی تاکەکان کە لە ڕێگەی چاودێریی تۆمارەکان پێکهاتووە و زانیاریی لەسەر هەموو ئەو مندااڵنەی ساڵی 2017 لەدایک بوون و سەرپەرشتەکانیانی تێدایە. هەروەها هەوڵ دەدرێ لەرێگەی تۆمارەکان خوشک و براکانی ئەو مندااڵنەی ساڵی 2017 لەدایک بوون بدۆزرێنەوە و لە ناو زانیارییەکانی لێکۆڵینەوە بخرێن. لە لێکۆڵینەوەکە دا کەڵک لەو زانیارییانەی لە الیەن DVV( نووسینگەی زانیاری دیجیتاڵی و دانیشتووان(، THL، ئیدارەی Kela، نووسینگەی پەروەردە، بنکەی ئامار، نووسینگەی باج، بنکەی تۆمارەکانی یاسا و چاودێریی دارایی بەڕێوەدەبرێن بەکار دەهێنرێن. ئەو زانیارییانەی لە ڕیگەی ڕاپرسییەکە کۆ دەکرێتەوە لەگەڵ زانیاریی لێکۆڵینەوەکە تێکەڵ ناکرێتەوە.
  2. ئەو زانیارییەی لە سەرپەرەستان وەرگیراوە و زانیارییەکانی پەیوەندیدار بە کەس، زانیارییەکانی تۆمار کراوی مندااڵنی لە دایک بووی 2017 و دایک و باوکیان. داوا لە سەرپەرەستانی منداڵەکان دەکرێ کە کاتێک منداڵەکان لە تەمەنی قوتابخانەی پێش سەرەتایی دان، بەشداری لە لێکۆڵینەوە کە دا بکەن و ئەگە ر لێکۆڵینەوەکە دووپات کراوە دووبارە بەشداری بکەنەوە، ئەو کات منداڵەکە لە تەمەنی 9 تا 10 ساڵی و 11 تا 12 ساڵی دا دەبێت. سەرنجی ئەسڵی لێکۆڵینەوەکە وەدەستهێنانی زانیاری لەسەر ئەزموونەکانی سەرپەرەستان لەسەر ئەو بابەتانەی خوارەوەیە: 1( تەندروستی و باش بژێوی بنەماڵەکە، 2( بارودۆخی سەرپەرەستەکان و بەڕێوە چوونی ژیانی ڕۆژانەیان، 3( بەشداری کردنی سەرپەرەستەکان لە کۆمەڵگە دا و هەستی بوون ی بەشێک لە کۆمەڵگە 4( پێویستییەکانی خێزانەکە بە خزمەتگوزارییەکان و بەڕادەی پێویست بوونی خزمەتگوزارییەکان. لە ڕیگەی فۆرمی پرسیارکردنەوەکەوە زانیاری لە منداڵەکان خۆیان کۆ ناکرێتەوە. هەروەها ئەو زانیارییەی لە فۆرمی پرسیارکردنەوەکەدا کۆ کراوەتەوە بە جیا کاری لەسەر دەکرێت، شی دەکرێتەوە و ڕاپۆرتی لەسەر دەدرێت. هەروەها دەکرێ ئەو زانیارییانەی فۆرمی پرسیارکردنەوە کە لە دایک و باوکەکە کۆ کراونەوە لەگەڵ زانیاریی ناو تۆمارەکان پێکەوە پەیوەست بکرین )تۆمارەکانی DVV، THL، Kela، نووسینگەی پەروەردە و بنکەی ئامار، نووسینگەی باج و چاودێریی دارایی(. بە وەاڵمدانەوەی ئەو ڕەزامەندی دەدا بۆ پە فۆرمی پرسیارکردنەوەکەوە یوەست کردنی زانیارییەکانی تۆمار کراوی خۆی و ئەو منداڵەی ساڵی 2017 لە دایک بووە بە زانیارییەکانی لە فۆرمی پرسیارکردنەوەکەوە کۆکراونەوە. ئەگەر هەر دوو سەرپەرەست فۆرمی پرسیارکردنەوەکەوە وەاڵمی بدەنەوە زانیارییەکانی هەردوو سەرپەرەست و منداڵەکە پەیوەست بە یەکتر دەکرێن. زانیارییەکانی تۆمار کراوی پەیوەندیدار بە خوشک و براکانی منداڵەکە پەیوەست ناکرێنەوە بەو زانیارییانەی لە لێکۆڵینەوەکە وەدەست هاتووە.

دەرئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە لە الپەڕە ئینتەرنێتییەکانی THL، ڕاپۆرتەکان و باڵوکەرەوەکانی تری هاوشێوەی گشتی و
هەروەها لە باڵوکەرەوە زانستییەکانی کە لە الیەن کەسانی یەک ئاست هەڵسەنگێندراون باڵو دەکرێتەوە. زانیارییەکانی کە
لە لێکۆڵینەوەکە دا وەدەست دێت بۆ نموونە لە هەڵسەنگاندن و بەرنامە دانانی سیاسەتی سۆسیال و تەندروستیی نەتەوەیی و
ناوچەیی بەکار دەهێنرێت.

زانیارییە کەسییەکان بۆ پەیوەندی گرتن بە کەسەکە و بۆ پەیوەست کردنی ئەو زانیارییە تۆمار کراوانەی لە پێشتر باس
کران بە وەاڵمی بەشدار بوو بەکار دێن. دوای پەیوەست کردنی زانیارییە تۆمار کراوەکان، ئەو زانیارییانەی ڕاستەوخۆ
کەسەکەیان پێ دەناسرێتەوە لە زانیارییەکانی لێکۆڵینەوە پاک دەکرێنەوە. لە ڕێگەی ئەو زانیارییانەی لێکۆڵەران بەکاری
دەهێنن ناکرێ کەسەکان بناسرێنەوە.

زانیاری زیاتر لەسەر لێکۆڵینەوەکە لە ناونیشانی:
FinLapset

.3 الیەنەکان و دابەشکردنی ئەرکەکانی ئەو پڕۆژە لێکۆڵینەوەی بە هاوکاری دەکرێت

THL بە پێێ یاسای پاراستنی زانیارییەکان بەرپرسە لە هەڵگرتنی تۆمار.

THL هەروها لەگەڵ گرووپەکانی تری لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوەکانی تریش بە پێێ ڕێکەوتنی نێوانیان هاوکاری دەکات.
بەشێک لە زانیارییەکان کە زانیاریی ناسینەوەی کەسەکانیان تێ دا نییە دەنێردرێن بۆ هاوکارەکان و ئەوان لە ماوەی
کارابوونی ڕێک کەوتنەکاندا بەرپرسیاری هەڵگرتنی تۆمارەکان دەبن. ئەو هاوکارانەی بەپرسی هەڵگرتنی تۆمارە
هاوبەشەکانن لە لیستێک کە وەک پاشکۆی 1 لەگەڵ بەیاننامەی پاراستنی زانیارییەکان دانراوە.

لە هەر بارودۆخێک دا THL ئەرکی هەڵگرتنی تۆمارەکانی بەو جۆرەی کە لە ڕێسای پاراستنی زانییارییەکان بە وردی
باسکراوە، لەسەرە.

بەشدارانی لێکۆڵینەوەکە دەتوانن هەموو داخوازییەکانی سەبارەت بە مافی ئەو کەسەی کە زانیارییەکانی تۆمار کراوە
ئاراستەی THL بکەن، لە کاتی پێویست دا THL ئەو داخوازییە دەنێری بۆ هاوکارانەی بەرپرسی هەڵگرتنی
تۆمارەکانن.

.4 بەڕێوەبەری بەرپرسی لێکۆڵینەوەکە یان گرووپی بەرپرس

پڕۆژەی لێکۆڵینەوەکە لە THL بە هاوکاری گرووپەکانی لێکۆڵینەوەی FinLapset و 100Suomi ئەنجام دەدرێت.
PL 30, 00271 Helsinki :ناونیشان
ژمارە تەلەفۆن: 6000 524 029 )هێڵ گواستنەوە(
[email protected] :ئیمێل

.5 زانیارییەکانی پەیوەندی گرتنی بەرپرسی پاراستنی زانیارییەکان

ئێمێلی بەرپرسی پاراستنی زانیارییەکانی THL: fi.thl(at)tietosuoja.

.6 ئەنجامدەرانی لێکۆڵینەوە

لێکۆڵینەوەکە لە الیەن لێکۆڵەرانی بەشی کاریگەرەکانی باش بژێوی THL، تیمی بنەماکانی زانیاریی بەڕێوەبەری
باشبژێوی و سیستەمی خزمەتگوزاریی یەکەی بەڕێوەبردنی زانیاری و پەرەپێدانی هاوتا و هەروەها لێکۆڵەرانی گروپی
100Suomiی یەکەی Biopankkiی بەشی گەیاندنی زانیاری، ئەنجام دەدرێت. لە شی کردن ەوەی زانیارییەکان و
دەرئەنجامەکان دا لێکۆڵەرانی بەشەکانی تری THL و ڕێکخراوە هاوکارەکان بەشدار دەبن )تەماشای پاشکۆی 1 بکە(.

.7 ناو، جۆر و ماوەی لێکۆڵینەوەکە

ناوی لێکۆڵینەوەکە: لێکۆڵینەوەی 100Suomi / FinLapset بۆ خێزانەکانی مندااڵنی لە دایک بووی ساڵی 2017
باس لە لێکۆڵینەوەیەکی بەدواداچوونە، کە تێیدا بە کەڵک وەرگرتن لە زانیارییە تۆمار کراوەکانی کەسەکان و ئەو
زانیارییانەی بە فۆرمی پرسیارکردنەوەکەوە کۆدەکرێنەوە، لێکۆڵینەوە لەسەر باشبژێوی خێزانەکانی مندااڵنی لە دایک
بووی 2017 دەکرێت.

ساڵی 2024 کاتێک منداڵەکە لە تەمەنی خوێندنی پێش قوتابخانە ی سەرەتایی دایە، بۆ هەردوو سەرپەرەستی منداڵی لە
دایک بووی ساڵی 2017 فۆڕمی پرسیار بە تایبەتی دەنێردرێت و ناوەڕۆکی فۆڕمەکەی هەردووکیان وەک یەکە.
هەروەها لە وانەیە لە قۆناغی بەدواداچوونی لێکۆڵینەوەکە دا دووبارە داوا لە سەرپەرەستەکان بکرێت لە لێکۆڵینەوەکە دا
بەشدار بن.

زانیارییە تۆمارکراوەکانی منداڵی لە دایک بووی ساڵی 2017 و سەرپەرەستەکانی، لە کاتی دووگیانی ڕا تا ئەوەی
منداڵەکەی لە دایبووی ساڵی 2017 دەبێتە 18 ساڵ بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت. زانیارییەکانی خوشک و براکان النی

زۆر تا ئەو کاتەی دەبن بە 18 ساڵ دەکرێ بەدواداچوونیان بۆ بکرێت. بەدواداچوونی زانیارییەکانی خوشک و براکان
لە کاتی ماوەی دووگیانیی دایکەکە بەو منداڵەی ساڵی 2017 لەدایک بووە دەست پێ دەکات و النی زۆرتا کاتێک
چاودێری زانیارییەکانی منداڵەکەی لە دایکبووی 2017 کۆتایی پێ دێت، بەردەوام دەبیت.

زانیارییەکانی منداڵەکەی ساڵی 2017 لە دایک بووە، زانیارییەکانی خوشک و برا و سەپەرەستەکانی لە ماوەی قۆناغی
درێژەی لێکۆڵینەوەکەدا تازە دەکرێنەوە.

دوای ئەوەی کە بەدواداچوونی زانیارییە تۆمارکراوەکان کۆتایی پێ هات )النی زۆر ساڵی 2040( زانیارییەکانی
لێکۆڵینەوە بە پێێ بڕگەی 16 هەڵدەگیرێن.

.8 بنەمای یاسایی مامەڵەکردن بە زانیارییە کەسییەکان

بنەمای مامەڵە کردن بە زانیارییەکان بە پێی یاسای گشتی پاراستنی زانیارییەکان مادەی 6 بڕگەی 1و بەو شێوەی
خوارەوە دەبێت:
لێکۆڵینەوەی زانستی یان مێژووی کە کەڵکی بۆ بەرژەوەندی گشتی هەیە، بەکارهێنانی دەسەاڵتی الیەنی
تۆمارکەر یان ئامارگر )یاسای پاراستنی زانیاری §4 بڕگەی 3(

.9 زانیارییە هەستیارەکان ی کەسەکان

لە لێکۆڵینەوەکە دا ئەو زانیارییە کەسییە هەستیارانە مامەڵەیان پێ دەکرێت:

  • ڕەسەن یان ڕەچەلەکی نەتەوەیی
  • بیر و بۆچوونی سیاسی
  • زانیارییەکانی تەندروستی
  • ئاراستەی سێکسی

بنەمای مامەڵە کردن بە زانیارییە هەستیارەکان لەسەر بنەمای ئەو مەرجە تایبەتییانەی خوارەوەیە کە لە یاسای گشتی
پاراستنی زانیارییەکان مادەی 9 بڕگەی 2 یان یاسای پاراستنی زانیارییەکان §6 دیاری کراون:

  • ئامانجی لێکۆڵینەوەی زانستی یان مێژوویی یان ئامانجی ئامار گرتن
  • ئەرشیڤ کردنی ماتێڕیاڵی لێکۆڵینەوە و میراتی کەلتووری بۆ مەبەستی بەرژەوەندی گشتی
  • مامەڵەکردنەکە بۆ بەرژەوەندیی گشتی پێویستە
  • مامەڵەکردنەکە بۆ بەرژەوەندیی گشتیی تەندروستی نەتەوەیی پێویستە
  • لە لێکۆڵینەوەکە دا مامەڵە بە زانیارییەکانی پەیوەندیدار بە حوکمەکانی تاوانباری و سەرپێچی دەکرێت

.10 لێکۆڵینەوەکە چ زانیارییەکی کەسی تێدایە

لە لێکۆڵینەوەکانی 100Suomi/FinLapset دا هەڵسەنگاندنی سەرپەرەستان لەسەر باشبژێوی، تەندروستی )بۆ نموونە
باری دەروونی، میزاج/هەڵسووکەوتی منداڵ، کارلێک کردن(، بەشداری کردن لە کۆمەڵگە و کەڵک وەرگرتن لە
خزمەتگوزارییەکانی شارستانی، سۆسیال و تەندروستیی منداڵەکە و سەرپەرەستەکان ڕوون دەکرێتەوە.

ئەو زانیارییانەی سەبارەت بە منداڵەکە و سەرپەرەستەکانیان لە تۆمارە فەرمییەکان وەردەگیرێن:

نووسینگەی تەندروستی و باشبژێوی:

  • تۆمارەکانی مندااڵ نی لە دایک بوو )بۆ نموونە زانیارییەکانی کاتی دووگیانی، لەدایک بوون و زانیارییەکانی چاودێری منداڵەکە(
  • تۆماری ئاگاداریی چارەسەریی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان )HILMO )و تۆماری ئاگاداری ی پێڕاگەیشتنی سەرەتایی تەندروستی )AvoHilmo( )بۆ نموونە ڕێکەوتی سەردانەکان، ئەو نەوخۆشیانەی دیاری کراون و ئەو نەشتەرگەریانەی ئەنجام دراون(
  • تۆمارەکانی منداڵپارێزی )ڕێکەوتی دەستپێکردن و کۆتایی هاتنی جێگیرکردن لەدەرەوەی ماڵەوە(
  • تۆمارەکانی چۆنییەتی بەڕێوەچوونی دارایی

نووسینگەی خانەنشینی نەتەوەیی )Kela):

  • زانیارییەکانی یارمەتی بنەماڵە منداڵدارەکان )بۆ نموونە یارمەتی دایکایەتی، پارەی دایک و باوکایەتی، یارمەتیی چاودێری کردن لە ماڵەوە یان پارەی یارمەتی گونجاو/ بەشێک لە چاودێریی ، و یارمەتیی چاودێری کەرتی تایبەت(
  • زانیارییەکانی خزمەتگوزارییەکانی چاکبوونەوە )بۆ نموونە هۆکارە یاساییەکانی خزمەتگوزاریی چاکبوونەوە، ڕێکارەکانی چاکبوونەوە، نەخۆشییە دیارکراوەکان، ئامانجی سەرەکی و ئەو سەردانانەی قەرەبوو کراونەوە(
  • زانیارییەکانی بنکەی ڕەچەتەی Kanta و بنکەی ڕەچەتەی Kela( بۆ نموونە ئەو دەرمانانەنی دکتۆر نووسیونی و ئەو قەرەبووانەی بیمە داونی و کۆدی ATCی تێکەڵەی دەرمانەکە(
  • مافی قەرەبوو کردنەوەی دەرمانەکان )بۆ نموونە ڕێکەوتی دەستپێکردن و نەخۆشییە دیاری کراوەکان(
  • یارمەتییەکانی خاوەن پێداویست یی تایبەت )بۆ نموونە ڕێکەوتی دەستپێکردن و نەخۆشییە دیاری کراوەکان(
  • زانیارییەکانی دانی پارەی کاتی نەخۆشی )بۆ نموونە ڕێکەوتی دەستپێکردنی نەبوونی توانای کار کردن، کۆدی پیشە و کۆدی دەستنیشانکردن(
  • زانیاری پێدانی یارمەتیی کاتی بێکاری )بۆ نموونە کاتی دانی یارمەتی، هۆکاری قەرەبووکردن و ڕادەی یارمەتییەکە(، یارمەتیی کرێ خانوو )بۆ نموونە ڕێکەوتی دانی بڕیار، بارودۆخی ژیانی کەسی وەرگری یارمەتییەکە و چەند منداڵی ژێر تەمەنی یاسایی هەیە(، نەفەقە )بۆ نموونە مانگی دانی پارەکە و کۆدی بەشی یارمەتییەکە( و یارمەتی بەڕێوەچوونی سەرەتای ی )بۆ نمونە مانگی دانی پارەکە، پیشە و پێگەی کەسەکە لەو ماڵباتەی وەریدەگرێت(

بنکەی ئامار:

زانیاریی خوێندن و پیشە، پێگەی کۆمەڵی ئابووری، چاالکیی سەرەکی، داهاتەکانی ماڵبات، هۆکارەکانی مردن،
زانیارییە کەسییە درێژخایەنەکان )FOLK).

نووسینگەی پەروەردە:

  • زانیارییە پاشەکەوت کراوەکانی پەروەردەی سەرەتای منداڵی، Varda( بۆ نموونە دەستپێکردنی پەروەردەی سەرەتای منداڵی و کۆتایی پێ هاتن و چەند کاتژمێر لە حەفتەدا بووە(
  • زانیارییە پاشەکەوت کراوەکانی پەروەردەی پێش سەرەتایی و سەرەتایی، Koski( زانیارییە پەیوەندیدارەکان بە مافی خوێندنی پێش سەرەتایی و زانیاری لەسەر درێژە پێدانی خوێندنی زۆرە ملێ، ئەو هاوکارییانەی پێێ دراوە، ماوەکانی بڕیاری پێدانی یارمەتی تایبەت(

نووسینگەی باج:

تۆمارەکانی داهات )زانیاری لەسەر داهات و بەرژەوەندییەکان(

بنکەی چاودێریی دارایی:
بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە دەستکەوت

بنکەی تۆمارە یاساییەکان:
تۆمارەکانی تاوان )بۆ نموونە زانیاری لەسەر غەرامەکان/جەریمەکان(

نووسینگەی زانیار یی دیجیتاڵی و دانیشتووان:
سیستەمی زانیاریی دانیشتووان )ئەو کۆپییەی THL کەڵکی لێ وەردەگرێت(: ناو، ناونیشان، ئەو شارەوانییەی لێی دەژی، ڕەگەز، کات و شوێنی لە دایک بوون، شارەوانی لە دایک بوون، واڵتی بیانیی لە دایک بوون، ڕێکەوتی کۆچ بۆ واڵت، هاواڵتی، باری هاوسەرگیری، پێشینەی هاوسەرگیری، زمانی دایکی، زمانی بەڕێوەبردنی کارەکان، پەیوەندی یە خێزانیەکان، ژمارەی کەسانی ناو ماڵیاتەکە، ڕۆلی سەرپەرەستەکە، زانیاری ئەوەی کە منداڵەکە لە الی کێ دەژی و ئەگەر هەبێت ڕۆژی کۆچی دوای کردن، واڵتی لە دایک بوونی دایە گەورە و باوە گەورەی منداڵەکە.

زانیارییە کەسییەکان بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە تۆمارە فەرمییەکان دا و بۆ تێکەڵ کردنی زانیارییە جیاوازەکان
بەکار دێت. لە زانیارییە ئەسڵییەکانی لێکۆڵینەوە کە شی دەکرێتەوەو زانیارییە کەسییەکان الدەبرێن.

.11 لە چ سەرچاوەیەک زانیارییە کەسییەکان کۆ دەکرێنەوە

THL، ئیدارەی خانەنشینیی هاونیشتیمانی، بنکەی ئامار، نووسینگەی پەروەردە، بەڕێوەبەری باج، چاودێریی دارایی،
بنکەی تۆمارە یاساییەکان، نووسینگەی زانیارییە دیجیتاڵییەکان و دانیشتووان، ئەو زانیارییانەی کەسانی بەشدار بوو بە
فۆڕمەکانی دەیدەن.

.12 پێ دان یان گواستنەوەی زانیارییەکان بۆ دەرەوەی گرووپی لێکۆڵینەوەکە

بە پێی نەریتەکان، زانیارییەکان نادرێن و ناگوازرێنەوە دەرەوەی گرووپی لێکۆڵینەوەکە. ئەو زانیارییانەی لێکۆڵینەوە کە
کۆ کراونەوە، دەکری بە پێی یاسای دراو لە بنکەی تەندروستی و خۆشگوزەرانی )668/2008( بەکار بهێندرێن و بە
پێێ ڕێککەوتنەکان بگوازرێنەوە بۆ هاوکارەکان )تەماشای پاشکۆی 1 بکە(. سەبارەت بە ئەو لێکۆڵینەوەی بە پێێ
پێوەرەکانی ناوخۆی THL:ن، THL بڕیاری خۆی دەدات.

THL دەسەاڵتی مۆڵەتە پەیوەندیدارەکانی داوە بە الیەنی فەرمی مۆڵەتی پەیوەندیداری زانیارییەکانی کەرتی سۆسیال و
تەندروستی )Findata)، ئەو ڕێکخراوە بەرپرسی ئەو مۆڵەتانەیە کە لە الیەن الیەنە دەرەکییەکانی THL داوا دەکرێن.
هەروەها لە کاتی ئەو مۆڵەتانەی Findataش دەیان د ا، دەبێ بەرنامەی بەکارهێنانی زانیارییەکان و دانیان بە الیەنێکی
تر، بە پێی ئەو مەبەستە بێت کە بەهۆیەوە زانیارییەکان لە یەکەم بارودۆخ دا دراون.

.13گواستنەوەی زانیارییەکان بۆ دەرەوەی یەکیەتی ئەورووپا یان دەرەوەی ناوچەی ئابووریی ئەوروپا

بە شێوەیەکی سەرەکی زانیارییەکان نادرێن یان ناگوازرێنە دەرەوەی یەکیەتی ئەورووپا یان ناوچەی ئابووریی ئەورووپا.
لەوانەیە بۆ لیكۆڵینەوەی زانستی یان بە مەبەستی ڕوون کردنەوەی ئاماری، مۆڵەتی بەکارهێنانی زانیارییەکان بدرێ بە
الیەنە هاوکارەکانی THL و ئەو کات ئەو زانیارییانەی لەوانەیە کەسەکەیان پێ بناسرێتەوە پاک دەکرێنەوە.

.14بڕیاردانی ئۆتۆماتیکی

بڕیاری ئۆتۆماتیکی نادرێ.

.15بنەڕەتەکانی پاراستنی زانیارییە کەسییەکان

زانیارییەکان بە نهێنی هەڵدەگێرێن

ئەو زانیارییانەی لە سیستەمی زانیاریی دا کاریان لەسەر دەکرێت:

  • ناوی بەکارهێنەر
  • وشەی شاراوە
  • تۆمارکردنی بەکارهێنان
  • چاودێریی بەکارهێنان

کارلەسەر کردنی زانیارییەکانی ڕاستەوخۆی ناسینەوە:

زانیارییە ڕاستەوخۆیەکانی ناسینەوە لە قۆناخی شی کردنەوە پاک دەکرێنەوە

.16 مامەڵە کردن بە زانیارییە کەسییەکان دوای کۆتای هاتنی لێکۆڵینەوەکە

  • زانیارییەکانی لێکۆڵینەوە ئارشیڤ دەکرێن:
  • بێ زانیارییەکانی ناسینەوەی کەسەکە

زانیارییەکان لە کوێ ئارشیڤ دەکرێن و تا کەی دەمێننەوە: لە ئارشیڤی نەتەوەیی بۆ هەمیشە

.17 مافەکانی کەسی تۆمار کراو و هەلەکانی سنووردارکردنیان

یاسای پاراستنی زانیاری هێندێک ماف بۆ کەسی بەشداری لێکۆڵینەوە تەرخان دەکات و لە ڕێگەی ئەوانەوە کەسی
بەشداری لێکۆڵینەوە دەتوانێ لە پارێزراوبوونی زانیارییە کەسییەکانی بە پێ یاسای بنەڕەتی دڵنییا بێت. ئەگەر دەتە وێ
ئەو مافەت بەکار بێنی ئەو ڕێنمایانە پەیڕەو بکە:
Tietosuoja

لە بری ئەوە دەتوانی پەیوەندی بە تۆمارگای THL [fi.thl(at)kirjaamo] یان ئەو کەسەی لە بەشی یەکەم دا باس کراوە
و بەرپرسی پەیوەندییەکانە، بگریت.

ئەگەر THL نەتوانێ لە زانیارییەکان دا بتناسێتەوە، ئەو کات بۆ نموونە مافی دەست گەیشتن بە زانیارییەکان،
ڕاستکردنەوەیان و پاک کردنەوەیان کارا نابێت.

کشانەوەی ڕەزامەندی ) یاسای پاراستنی زانیارییەکان، مادەی 7 (

ئەگەر مامەڵە کردنی زانیارییە کەسییەکان لەسەر بنەمای ڕەزامەندی دانت بێت، تۆ مافی کشاندنەوەی ئەو ڕەزامەندییەی
داوتە هەیە. کشاندنەوەی ڕەزامەندییەکەت کاریگەری ناکاتە سەر یاسایی بوونی ئەو مامەڵەیەی کە پێش کشاندنەوەی
ڕەزایەتەکەت بە زانیارییەکان کراوە و لەسەر بنەماکەی ڕەزایەتی تۆ بووە.

مافی دەست گەیشتن بە زانیارییەکان )یاسای پاراستنی زانیارییەکان، مادەی15(

تۆ مافی وەرگرتنی زانیارییت لەسەر ئەوە هەیە کە ئایا لە لێکۆڵینەوەکەدا مامەڵە بە زانیارییەکانت دەکرێ و چ زانیارییەکت
لە لێکۆڵینەوە دا مامەڵەی پێ دەکرێت. ئەگەر بتەوێ دەتوانی داوای کۆپییەکی ئەو زانیارییانەی مامەڵەیان پێ دەکرێ،
بکەیت.

مافی ڕاستکردنەوەی زانیارییەکان )یاسای پاراستنی زانیارییەکان، مادەی 16(

ئەگەر ئەو زانیارییانەی مامەڵەیان پێدەکرێت وورد نین یان هەڵەی ان تێدایە، تۆ مافت هەیە داوای ڕاست کردنەوە یان ڕێک
کردنیانت بکەیت.

مافی پاککردنەوەی زانیاری یەکان )یاسای پاراستنی زانیارییەکان، مادەی 17(

لەو بارودۆخانەی لە خوارە باس کراون، تۆ مافی داواکردنی پاک کردنەوەی زانیارییەکانت هەیە:

  • زانیارییە کەسییەکان بۆ ئەو مەبەستەی کۆ کرابوونەوە یان مامەڵەیان پێکرابوو ئیدی پێویست نین
  • ئەو ڕەزامەندییەی بە پێی مامەڵەکە کراوە دەکشێنییەوە و بۆ مامەڵەکردن هیچ هۆکارێکی تری یاسایی نییە
  • بە دژی مامەڵەکەی و هۆکارێکی ڕەوا بۆ مامەڵەکە نییە
  • زانیارییە کەسییەکان بە شێوەی نایاسایی مامەڵەیان پێ کراوە، یان
  • بۆ پابەندبوون بە ئەو بەرپرسیارەتییەی لە الیەن یەکیەتی ئەورووپاوە یان لە الیەن واڵتی ئەندام بۆ الیەنی تۆمارکار دانراوە، زانیارییەکان دەبێ پاک بکرێنەوە.

الدان لە مافەکان

لەوانەیە بە پێی هۆکارەکانی کە لە یاسای پاراستنی زانیاری دا هاتوون، لەو مافانەی لە بەشی 17 )مافەکانی کەسی تۆمار
کراو و هەلەکانی سنووردارکردنیان( دا باسکراون الدان بکرێت، ئەگەر مافەکان ڕێگر بن لە مەبەستی لێکۆڵینەوەی
زانستی یان مێژوویی یان ڕیگری گەیشتن بە ئامانجی ئاماری بن یان ئەو ئامانجانە یەکجار زەحمەت بکەن. ئەگەری
الدان لە مافەکان بە جیا بۆ هەر کەیسێک هەڵدەسەنگێندرێت.

ئەگەر دەتە وێ کەڵک لە مافەکانت وەرگری، پەیڕەوی ئەو ڕینوێنییانە بکە:
Tietosuoja

پەیوەندی گرتن

ئەگەر سەبارەت بە مافەکانت پرسیارت هەیە، پەیوەندی بە تۆمارگای THL [fi.thl(at)kirjaamo] یان ئەو کەسەی لە
بەشی یەکەم دا باس کراوە و بەرپرسی پەیوەندییەکانە، بگرە.

مافی بردنی بابەتەکە بۆ الیەنی بەرپرسی پاراستنی زانیاری

تۆ مافی ئەوەت هەیە بابەتەکە بەری بۆ نووسینگەی بەرپرسی پاراستنی زانیاری، ئەگەر پێت وایە لە کاتی مامەڵە کردنی
زانیارییەکانت یاسای پاراستنی زانیاری پێشێل کراوە.

زانیاریی پەیوەندی گرت:

نووسینگەی بەرپرسی پاراستنی زانیاری
Tietosuojavaltuutetun toimisto
ناونیشانی سەردان کردن: Helsinki 00530 4, Lintulahdenkuja
ناونیشانی پۆست: Helsinki 00531 800, PL
تەلەفۆن : 66700 56 029 هێڵێ گواستنەوە
tietosuoja(at)om.fi :ئیمێل

پاشکۆی .1 ڕاگرەکانی تۆمار و ماتێڕیالەکان

ڕیکخراو